لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی بەردی بناغە بۆ دوو پرۆژەی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی كارەبا له‌ سۆران دادەنرێت

له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، سبەی 10/3/2020 لە ژێر چاودێری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردی بناغە بۆ دوو پرۆژەی بواری بەرهەمهێنان و گواستنەوەی كارەبا دادەنرێت.

وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ،  سەرەتا لە وێستگەی 132 كەیڤی سۆران لەسەر رێگای سۆران رەواندز بەئامادەبوونی ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا و فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر بەردی بناغە بۆ پرۆژەی هێڵی 132 كەی ڤی و گۆڕینی تەلی نێوان (شەقڵاوە- سۆران) و فراوانكردنی وێستگەی سۆران بەگوژمەی 6.700.050 دۆلار جێبەجێ دەكرێت.

راشیده‌گه‌یه‌نن دواتر هەر لەهەمان رۆژ بەردی بناغە بۆ پرۆژەی وەبەرهێنان بۆ بەرهەمهێنانی ۱۰۰ مێگاوات کارەبا لە ئاو ( HIDRO + ) بەشێوەی وەبەرهێنان لەلایەن هەردوو كۆمپانیای (ئاریان ئیندەستریت- ئوسترالی و strog oil) بەگوژمەی 250 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەكرێت

Back to top button