وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو چه‌ند بریارێكى نوێی ده‌ركرد

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو جەخت دەكاتەوە لەسەر قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ئاژەڵ و پەلەوەر و جگەری مریشك لە وڵاتانی دەوروبەر لەپێناو پاراستنی هاوڵاتیان لە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.

ئەمڕۆ دوو شەممە 2020/3/9 بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ئاژەڵی زیندو پەلەوەر و هەموو بەرهەمەكانیان بە شێوەی نایاسایی لە وڵاتانی دەوروبەر.
هەروەها جەختكردنەوە لە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی جگەری مریشک و هەموو جۆرە قیمەیەك.
لە خاڵێكی تری بڕیارەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردن و مامەڵە پێكردنی ئاژەڵ و باڵندەی جوانی و ماسی جوانی لە شوێنە گشتیی و قەرەباڵغەكانی ناو بازاڕەكانی كوردستان.

خاڵی چوارەمی بڕیارەكە سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی سەربڕخانە فەرمیەكان قەدەغەكراوە و پێویستە ئاژەڵی سەربڕدراو مۆری فەرمی سەربڕخانە فەرمیەكانی لەسەر بێت.

1

Back to top button