هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە کۆرۆنا لەناو پێشمەرگە نییە
هاوشێوه‌ی چین و توێژه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش رێككاره پێویسته‌كانی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌و خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و پابه‌ندی هه‌موو ئه‌و رێنماییانه ده‌بن كه حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ خۆپارێزی له‌و ڤایرۆرسه رایانگه‌یاندووه.
د.رێبین مه‌حمود ئه‌حمه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ته‌ندروستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به سه‌نته‌ر میدیای وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى راگه‌یاندووه ، دوای ئه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه كه ده‌كه‌وێته سنوری ناحیه‌ی به‌حركه له شاری هه‌ولێر بۆ نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌رخانكرا، له كاتی ئێستا دوو له توشبوانی نه‌خۆشه‌كه كه هه‌ردووكیان ئافره‌تن له‌و نه‌خۆشخانه‌یه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و ته‌ندروستیان جێگیره.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه بۆ ئاماده‌كاری زیاتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پێداویستی ته‌واو بۆ نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه دابین كراوه ، جگه له‌وه‌ش هاوشێوه‌ی هاوڵاتیان ته‌واوی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نێردراوه‌و دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه پابه‌ندی هه‌موو ئه‌و رێنماییانه بن كه پێشتر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڵاوكراوه‌ته‌وه.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ته‌ندروستی ده‌شڵێت ، تاكو ئێستا هیچ حاڵه‌تێك یان گومانێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له هه‌موو لیوا و میحوه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان خۆپارێزی ده‌كه‌ن و هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك سوكترین نه‌خۆشی هه‌بێت ده‌خرێته ژێر چاودێری و تێكه‌ڵی هاوڕێكانی ناكرێته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی دڵنیا ده‌بین كه ڤایرۆسی كۆرۆنای نیه، هاوكات له هه‌وڵداین بۆ دابینكردنی پێداویستی زیاتر بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.