بنکەی کۆنتڕۆڵی جۆری حاجی ئۆمەران ڕێگا بە هاوردەکردنی جۆرێک خیار شۆر نادات

دوای ئەوەی لە ئێرانەوە هەوڵدرا  چەند ماددەیەکی ڕێگا پێنەدراو لەلایەن کۆمەڵگای حاجی ئۆمەران گەڕێندرایەوە لەوبارەیەوە بنکەی کۆنتڕۆڵی جۆری حاجی ئۆمەران ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە

ده‌قی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران

گەڕانەوەی خیارشۆر بۆ ووڵاتی ئێران

ڕۆژی دوو شەممە ڕێكه‌وتی (2020/3/9) هه‌ڵساین به‌ گەڕانەوەی یەك بار لە خیار شۆر ئێرانی بە بڕی (22) تەن و (380) کیلۆگرام، لە لایەن بنکەی کۆنتڕۆڵی جۆری حاجی ئۆمەران و هۆبەی نموونەی خۆراک ی حاجی ئۆمه‌ران پشکنینی بۆی ئەنجام درا، بەڵام لە پشكنینیدا دەرنەچوو، چونکە له‌گه‌ڵ ڕێنمایی ته‌ندروستی عێراقی نیە بۆیە لە لایەن لێژنەی هاوبەشی کۆمەڵگا خیار شۆره‌كه‌ گەڕێندرایەوە بۆ ووڵاتی ئێران.
.
..
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران

Back to top button