هۆشداریەکی تەندرووستی .. پـەتای کۆرۆنـا لەوانەیە لەڕێگای شاشەی مۆبایلەوە بگوازرێتەوە

 

ڕۆژنامەی دێلی مێڵ ی بەریتانی بەر لە چەند کات ژمێرێك هۆشداری دا لە مەترسیەکانی شاشەی مۆبایلە زیرەکەکان چونکە هاوشێوەی شوێنەکانی دیکە لەوانەیە بـبێتە کۆکەرەوەی ئەکتیڤ بـۆ ڤایرۆسی کۆرۆنـا ئەمەش لە لایەن زانایانی زانکۆی ساوث هامبتۆنی بەریتانی دووپات کرایەوە

زانایـان پێیان وایە لەو شوێنانەی کە خەڵکێکی زۆر تووشی ئەم ڤایرۆسە بوونەتەوە دەکرێ شاشەی مۆبایلەکانیشیان هەڵگری ئەم ڤایرۆسە بیـت بەتایبەتی کاتێ پشمیـن و کۆکە و ئەم شاشانە لە توانایان دایـە ڤایرۆسەکە بـۆ چەندین هەفتە لە خۆی بگریت بۆیـە زانایان پێداگری دەکەن لەسەر سڕینەوەی شاشەی مۆبایلەکان ڕۆژانە دوو جـار بە پاککەرەوەیەکی کحولی

سەرچاوە : ستیب نیوز

Back to top button