سعودیه 10 ملیۆن دۆلار بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌به‌خشێته رێكخراوی ته‌ندورستی جیهانی
دوای ئه‌وه‌ی له کۆتایی مانگی رابردوو، بەهۆی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، باری لەناکاوی بۆ بەرزترین ئاست له هەموو جیهان بەرزکردەوه و داوای رێوشوێنی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کرد و داوای له وڵاتان كرد كه هاوكاریه‌كانیان بۆ رێكخراوه‌كه زیاد بكه‌ن، به‌هۆیه‌وه سعودیه بڕێك پاره‌ی به‌خشیه رێكخراوه‌كه.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمیی حکومەتی سعوودیا “واس”، حکومەتی سعوودیا رایگەیاندووه، بۆ رووبەڕوو بوونەوەی کۆرۆنا 10 ملیۆن دۆلار به رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەبەخشێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه ئەم یارمەتییه بۆ بەدەنگەوه هاتنی بەپەلەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بووه، هەروەها بۆ چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا”.