سبه‌ی له‌ سۆران به‌ردی بناغه‌ی دوو پرۆژەی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی كارەبا دادەنرێت.

 

 

 

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ سبەی لە سۆران بەردی بناغە بۆ دوو پرۆژەی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی كارەبا دادەنرێت.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ راگه‌یێندراوێكدا ئاشكرای كردووه‌ سبەی سێشه‌ممه‌ 10/3/2020، لە ژێر چاودێری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغە بۆ دوو پرۆژەی بواری بەرهەمهێنان و گواستنەوەی كارەبا دادەنرێت.

هه‌روه‌ها لە راگەیەندراوەکە هاتووە: سەرەتا لە وێستگەی 132KV سۆران لەسەر رێگای سۆران، بەردی بناغە بۆ پرۆژەی هێڵی 132 كەیڤی و گۆڕینی تەلی نێوان (شەقڵاوە – سۆران) و فراوانكردنی وێستگەی سۆران بەگوژمەی شه‌ش ملیۆن و حه‌وسه‌د هه‌زار و په‌نجا دۆلار جێبەجێ دەكرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە: دواتر هەر لەهەمان رۆژ بەردی بناغە بۆ پرۆژەی وەبەرهێنان بۆ بەرهەمهێنانی 100 مێگاوات کارەبا لە ئاو  هایدۆر پلاز ، بەشێوەی وەبەرهێنان لەلایەن هەردوو كۆمپانیای” ئاریان ئیندەستریت – ئوسترالی و سترۆنگ ئۆیل بەگوژمەی دووسه‌د و په‌نجا ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەكرێت

Back to top button