له ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی قه‌ره‌چوغ دوو سه‌ربازی ئه‌مریكا كورژران
دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانان به هاوبه‌شی ئۆپراسیۆنێكیان بۆسه‌ر تیرۆریستانی داعش له زنجیره چیایی قه‌ره‌چووغ ده‌ست پێكرد، توانرا له ئۆپراسیۆنه‌كه 25 چه‌كداری داعش بكوژرێت و هاوكات دوو سه‌ربازی ئه‌مریكاش كوژراوه.
له‌و باره‌یه‌وه شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، له زنجیره چیاكانى حه‌مرین، هێزه‌كانى ده‌زگاى دژه‌تیرۆر به‌رده‌وامن له پرۆسه‌كانیان و ئۆپه‌راسیۆنێكی دیكه له چیاى “قه‌ره‌چوخ” له باشورى قه‌زاى مه‌خمور ئه‌نجامدراوه و هاوپه‌یمانێتیى نێوده‌وڵه‌تی-یش پشتیوانی ئاسمانی دابینكردوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی، له‌پرۆسه‌كه‌دا به‌ره‌به‌یانى رۆژى یه‌كشه‌ممه شه‌ڕ و روبه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى داعشدا رویداوه و تا به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌رده‌وام بوه و مۆڵگه‌ى ئه‌و چه‌كدارانه بۆردومانكراوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه 25 چه‌كدارى داعش كوژراون، نۆ تونێلیان روخێنراون، سه‌ره‌ڕاى خاپوركردنی سه‌ربازگه‌كانیان، كه بۆ راهێنان به‌كاریانهێناوه.
هه‌روه‌ها هێزه‌كانی ئه‌مریكا لای خۆیانه‌وه ئاشكرایان كردوه كه له ئه‌نجامی رووبه‌روو بوونه‌وه‌كان دوو سه‌ربازی ئه‌مریكا كوژراون.