په‌كه‌كه 80 سه‌ربازی توركیامان له ناوچه‌ی ئاگری كوشت
دوای ئه‌وه‌ی سوپای توركیا له هه‌ولی گواستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی بوو، چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان هێڕشیانكردوونه‌ته سه‌روو 80 سه‌ربازی توركیا كوژراون. له‌و باره‌یه‌وه هه‌په‌گه بالی سه‌ربازی په‌كه‌كه راگه‌یێندراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه.
هێزی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كردووه كه گه‌ریلاكانیان له ناوچه‌ی بازیدی سه‌ر به ئاگری رۆژی 2 ی 4 ی 2020 كاروانێكی سه‌ربازی سوپای توركیایان كردۆته ئامانج كه سێ پاسی گه‌وره‌ی سه‌ربازی و زرێپۆشێك بوونه‌و دوو له پاسه‌كان و زرێپۆشه‌كه به ته‌واوه‌تی تێكشكێنراون و پاسه‌كه‌ی تریش گورزی لێوه‌شێنراوه و ئه‌و سه‌ربازانه‌شی بۆ به‌هاناوه‌چوونی ئه‌و كاروانه ره‌وانه كرابوون كراونه‌ته ئامانج.
باڵی سه‌ربازی په‌كه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، له ئه‌نجامی چالاكیه‌كه‌دا 79 سه‌ربازی سوپای توركیا كوژراون و گه‌ریلاكانیش گه‌ڕاونه‌ته‌وه باره‌گاكانی خۆیان.