توشبوانی كۆرۆنا گەیشتنە ١١٠ ھەزار كەس

توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیھان گەیشتنە ١١٠ ھەزار كەس و ڤایرۆسەكەش تا ئێستا لە سەد وڵات بڵاوبۆتەوە.

بەپێی سەرچاوە تەندروستیە جیھانیەكان ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆتە ھۆی مردنی ٣٨٠٠ كەس لەجیھان لەو ڕێژەیەش چین بە پلەی یەكەم دێت كە كۆرۆنا لەو وڵاتەوە سەری ھەڵداوە.

لە چین ٣١١٩ كەس گیانی لەدەست داوەو توشبوانی ڤایرۆسەكە تا ئێستا لەو وڵاتە گەیشتۆتە ٨٠٧٠٠ كەس و چینیش ڕایگەیاند كەدۆخی پڕ مەترسی كۆرۆنا لەو وڵاتە كۆتایی ھاتووە

Back to top button