سەرهەڵدان  دژی ڕێکارەکانی خۆپارێزی کۆرۆنا لە زیندانەکانی ئیتالیا قوربانی لێکەوتەوە .

 

 

زیندانییەکان لە چەند گرتووخانەیەکی ئیتالیا لە دژی یاسای گرتنەبەری رێوشوێنی خۆپارێزی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرهەڵدانیان کرد ، لەم سەرهەڵدانەدا پۆلیس رووبەڕوویان وەستایەوە .

 

لە ئاکامدا ٦ کەس بوونە قوربانی و بە دەیان کەسی تریش بریندار بوون .

 

بە پێی ڕاپۆرتی سەندیکای پۆلیسی زیندانەکان ، لە ٢٧ گرتووخانە سەرهەڵدان هاتۆتە ئاراوە، ٥٠ زیندانی ویستویانە هەلەکە بقۆزنەوەو ڕا بکەن .

 

یەک لەو گرتووخانانەی کە وێنە و ڤیدیۆکانی بڵاو بۆتەوە گرتووخانەی میلانە ، کە وێنەکان نیشانی دەدەن زیندانییەکان چوونەتە سەربانی گرتووخانەکە و دروشمی ئازادی دەڵێنەوە .

 

بەڵام هاوکات ئاشکرا کراوە لە گرتووخانەی ( فوجیا ) چەند زیندانییەک توانیویانە ڕا بکەن .

 

بە پێی یاسای ڕێگری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا هیچ زیندانییەک مافی ئەوەی نابێت چاوی بە کەس و کاری بکەوێت ، هەموو چاڵاکیەکانی وەرزشی  و فەرهەنگی ڕاگیراون ، زیندانییەکان پێویستە لە ژوورەکانی خۆیاندا بمێننەوە ، ئەم یاسایە بۆیە هۆی سەرهەڵدانبی جەماوەری زیندانییەکان

گرتووخانەی فوجیای ئیتالیا
Back to top button