ئێران: ئەمریکا ڤایرۆسی بیوتیرۆریزمی لە ئێراندا بڵاو کردۆتەوە
لە ئێران دوو جۆر ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونی هەیە
ئەندامێکی کۆمسیۆنی ئاسایشی نشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی ئێران لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە دوای کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەی لە گەڵ وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند ، وەک وەزیری تەندروستی ئاماژەی پێکردووە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای گیلان جیاوازە لە و ڤایرۆسەی لە ووهانی چین سەری هەڵداوە .
شەهروز بەرزگەر لە چاوپێکەوتنێکی ئاژانسی “ئیسنا” دا لە زمان وەزیری تەندروستی ئێرانەوە گووتی سەرچاوەی ئەو ڤایرۆسە نوێیە ڕوون نییە لە کوێوە هاتووە ، ئەوی چین دیاردەکانی جیاوازە بەڵام ئەوڤایرۆسە نوێیە هیچ زانیاریمان لە سەری نییە و ئەگەری ئەوە هەیە ڤایرۆسی بیوتیرۆریزمی ئەمریکا بێت و لە ئێراندا بڵاوی کردبێتەوە