ئاژانسی وزەی ئەتۆم : ئێران رێگریمان لێدەکات بۆ پشکنینەکان  

 

لە دوای ئەوەی ئێران رێگەی بە پشکێنەرانی ئاژانسی وزەی ئەتۆم نەدا لە سەر سێ ناوەندی نوێی ئەتۆمی ئێران کە تازە زانیارییان پێگەیشتووە پشکنین بکەن ، سکرتێری گشتی ئاژانس داوای لە ئێران کرد زۆر بە زوویی وڵامی ئاژانس بداتەوە لەوەی هۆکار چییە رێگری لە پشکێنەرەکانیان کردووە .

 

رافائێل گرووسی ، سکرتێری ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی ئەتۆمی رۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی دەسەڵاتدارانی ئاژانس لە ڤییەننا ، بۆ جارێکیتریش بە فەرمی داوای لە ئێران کرد لەم بارەوە روونکردنەوە بدات و رێگری نەکات لە پشکێنەرانی ئاژانس .

 

ئاژانسی هەواڵی ئاڵمانی باس لەوە دەکات ئێران هەر لە سەرەتای کۆبوونەوەکانی رێکەوتنی ئەتۆمی ، سێ ناوەندی ئەتۆمی خۆی ئاشکرا نەکردووە ، هاوکات ڕافائێل گرووسی پشتڕاستی دەکاتەوە ، هەر لە ساڵی ٢٠١٥ وە ئێران بەردەوام درۆی کردووە سەبارەت بەو سێ ناوەندە ئەتۆمییە شاراوەی خۆی .

sh

Back to top button