وەزارەتی تەندروستی : ترساندن و تۆقاندن لە لایەن کەناڵەکانەوە ، سزای یاسایی دەبێت
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای کۆبوونەوەی لیژنەی باڵا بۆ بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ، ئاماژەی بە چەند خالێکی گرینگ کرد .
سامان بەرزنجی ئاشکرای دەکات داوایان ئاراستەی وەزارەتی رۆشنبیری کردووە سەبارەت بە ڕەچاو کردنی ئەرکی ئەخلاقی و یاسایی ، کەناڵە ئەهلیەکانی هەرێمی کوردستان ئاگادرا بکەنەوە خۆ بەدوور بگرن لەو بەرنامانەی دەبنە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی هاووڵاتیانی کوردستان ، ئەگەر بێت و ڕەچاوی دۆخەکە نەکەن رووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە و بە فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو دەسەڵاتەیان پێدراوە .
هاوکات گووتی : داواشمان لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی کردووە کەل و پەلی پزشکی و داودەرمان بۆ وەزارەتی تەندروستی دابین بکات و بە فەرمیش داواکە ئاراستە کراوە .
لە کۆتاییدا باس لە چۆنیەتی دەوامی فەرمانگە و بەرێوەبەرایەتییە گشتییە تەندروستییەکان دەکات و ڕایدەگەیەنێت بە پێی تایبەت مەندی هەر بەرێوەبەرایەتییەک ، دەسەڵاتی تایبەتی خۆیان پێداروە لە شێوەی چۆن کار کردن و بەرێ کردنی ئەرکەکانیان .