وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسولی گشتی ئەمریکا دەکات

 

 

ئەمرۆ سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە “ستیڤ فەیگن “کونسوڵی گشتی کونسوڵخانەی ئەمریکا کرد .

 

لەم دیدارەدا ستیڤ فەیگن پیرۆزبایی و دەستخۆشی  خۆی ئاراستەی بەرێوەبەرانی گشتی حکومەتی هەرێمی کورستان کرد بۆ ئەوەی توانیوانە زۆر بەرپرسانە هەڵمەتی بەرەنگاری کۆرۆنا دەست پێبکەن .

 

هاوکات داوای لە وەزیری تەندروستی کرد داواکارییەکانی خۆیان لە هەموو بوارەکانە ئاراستەی ئەمریکا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بکەن بۆئەوەی بتوانن پشتیوانیان بکەن ، وەک ڕێزێک بۆ ئەو هەوڵەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گرتوویەتە بەر .

 

Back to top button