ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (١٢)

 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوی ژمارە١٢ ی خۆی ، وردەکاری چۆن بەرێوە بردنی ئەرکەکانیان بۆ هاووڵاتیان ئاشکرا دەکات و ئامارێک لە سەر تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و پشکنینەکان بڵاو دەکاتەوە .

 

دەقی ڕاگەیاندراوەکە

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ گەڕان و

پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش :

 

1. ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەرەنتینەکان بوون (٣٠١٥) هاوڵاتین لە (٢٩) شوێنی جیاواز کە لە ئێستادا تەنها (١٠١٤) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (٢٠٠١) هاوڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە.

 

2. لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو پشکنین بۆ (٤٩) گۆمانلێکراو ئەنجامدرا لە نێویاندا (١) نەخۆش دەرەنجامی پشکنینی تاقیگەیی پۆزەتیڤ دەرچوو و هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 یە، کە پیاوێکی تەمەن (٢٥) ساڵە قوتابیە لە ووڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە و پێشتر لە شاری سلێمانی کەرەنتین کرابوو. لە کەتی ئێستادا ژمارەیەك گومانلێکراوی تر لە ژێر پشکنین دایە لە کاتژمێرەکانی داهاتوو دەرەنجامەکان دەردەچێت.

 

3. لە ئێستادا هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان تەنها (١٤) حالەتە، لەنێویاندا (١) مردن هەیە و (١) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە وە هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان و باری تەندروستیان جێگیرە. جەخت دەکەینەوە کە هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن بەتایبەتی نەڕۆیشتن بۆ شوێنی قەلەبالغ و بەرنەکەوتن لەگەڵ کەسانی دیکەو بەردەوام دەست شوشتنی تەندروست هەروەها پەیوەندیکردن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) لەکاتی پێویستدا. وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٩ی ئازاری٢٠٢٠

Back to top button