بزانه‌ خواردنی باینجان بۆچ كه‌سێك زیان به‌خشه‌

خواردنی باینجان بۆ ئەو کەسانەی کە خاوەن گەدەیەکی بەهێزن سودێکی تەندروستی باشی هەیە .

بەڵام ئەو کەسانەی کە کێشەی قەڵەوی ،هەوکردنی کورچیلە ، پەرکەم ، رۆماتیزمە ، ئازاری گەدە و خراپی هەرس کردنیان هەیە پێویستە لە خواردنی باینجان دوور کەونەوە چونکە زیان بە لەشیان دەگەیەنێت.

هەروەهاخواردنی‌ باینجان بەكاڵی‌ بۆ ئەو كەسانەی‌ كە نەخۆشی‌ تەنگە نەفەسییان هەیە زیانبەخشە بەڵام ماددە خۆراكیە لەهەمان كاتدا سودگەلێكی‌ گەورەی‌ هەیە كە ئەوانیش نەرم كردنەوەی‌ سینەیە و دەرمانێكی‌ گونجاویشە بۆ ئەو كەسانەی‌ بەزەحمەت میزیان بۆ دەكرێت , هەروەها باینجان سودی‌ بۆ زۆر نەخۆشی‌ دیكە هەیە لەوانەش قەبزی‌ و نەخۆشیەكانی‌ دڵ و دەمارەكانی‌ خوێن , ئەو ڕیشاڵانەی‌ لەم ماددە خۆراكیەدا بوونی‌ هەیە ڕێگری‌ دەكات لەشێرپەنجەی‌ گەدە , باینجان بڕێكی‌ زۆری‌ ڤیتامین و ماددەی‌ جۆراوجۆری‌ كانزایی‌ لەخۆدەگرێت بۆیە پێویستە ناوبەناو باینجان لەبەرنامەكانی‌ خواردنماندا بێت تاوەكو سودەكانی‌ ئەم ماددە خۆراكیە گرنگەمان لەدەست نەچێت.

Back to top button