لەیلا ئەسکەندەر: تەنها پێنج رۆژ لەگەڵ هاوسەری یەکەمی بوو، ئێستا هەردوو هاوسەرەکەشی هاوڕێن

لەیلا ئەسکەندەر، هونەرمەندی لوبنانی ئاشکرای کرد دوو جار هاوسەرگیری کردووەو لەگەڵ هاوسەری یەکەمیدا تەنها پێنج رۆژ ماوەتەوەو جیابوونەتەوە.

لەیلا لە چاوپێکەتنیدا لەگەڵ کەناڵێکی کوەیتی دەڵێت، ” هاوسەری یەکەمم پیاوێکی بازرگانی کوەیتی بوو دوای هاوسەرگیریم تەنها پێنج رۆژ لەلای مامەوە دواتر جیابووینەوە چونکە نەگونجاین”.

لەیلا ئەسکەندەر وتیشی، ” لەگەڵ هاوسەری پێشووم سەرەڕای ئەوەی جیابووینەتەوە وەک هاوڕێین بەڵکو هاوڕێی هاوسەری ئێستاشمە کە پیاوێکی بازرگانی سعودیە بە ناوی یەعقوب فەرحان”.

لەیلا ئەسکەندەر رەتیشیکردەوە، هاوسەرگیرییەکانی بە هۆکاری پارە بووبێت و وتی “ئەو هەواڵانە دوورن لە راستیەوەو تەنها قسە میدیاکانە”.

هەروەها وتی، ” بە ڕای من جیابوونەوە هیچ لە ژن کەمناکاتەوە”

 

Back to top button