كه‌سێكی دیكه‌ له‌ سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوو

حاڵەتێكی تری تووشبوون بە كۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار كرا، تووشبووەكە تەمەنی 19 ساڵە و كچی یەكێك لەوانەیە كە پێشتر تووشی ڤایرۆسەكە بووە.

وەزارەتی تەندروستی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌، ئەو كچە كچی یەكێك لە تووشبووەكانی پێشووە و لەوەوە بۆی گوازراوەتەوە.

باس لەوەش كراوە، ئەو تووشبووە دانیشتووی سلێمانییە و بەمەیش كۆی گشتی تووشبووان لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 15 کەس و یەكیان گیانی لە دەست داوە.

 

Back to top button