سوپای ئەمریکا باس لە تووشبوونی فەرماندەیەکی باڵای دەکات

سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، باس لە تووشبوونی فەرماندەیەکی باڵای لە ئەوروپا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەکات.

سوپای ویلایەتە یەکگرتووکانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاند، فەریق کریستۆڤەر کاڤۆلی، فەرماندەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئەوروپا، رەنگە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئەوەی فەریق کریستۆڤەر کاڤۆلی و ژمارەیەک فەرمانبەری ئەمریکا بەشداریی چەند کۆبوونەوەیەکیان لە ئەوروپا لەم ماوانەی دوایی کردووە، گومان ئەوە دەکرێت کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبن.

Back to top button