بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان تایبەت دۆخی ئابووری و لێکەوتەکانی دەستی پێکرد

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دۆخی ئابووری و لێکەوتەکانی، لە کۆبوونەوەدایە.

به‌گوێڕه‌ی زانیارییەکانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك)، کەمێك لەمەوبەر، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد.

کۆبوونەوەکە تایبەتە بە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید -١٩) و دۆخی ئابووری و کاریگەریی لێکەوتەکانی.

 

 

Back to top button