رۆژنامەنووسێکی رۆژنامەی فەرمی حکوومەتی عێراق رفێندرا

تۆفیق تەمیمی، رۆژنامەنووسی رۆژنامەی (سەباح)ی فەرمیی حکوومەتی عێراق لە بەغدای پایتەختی وڵاتەکەی، رفێندرا.

تۆفیق تەمیمی لەو کاتە یویستوویەتی بچێتە سەر کارەکەی، لە رێگا لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە، رفێندراوە.

بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق، دەیان گرووپ و میلیشیای چەکداریی توندڕەو، تاوانکاری و تیرۆریستی لە بەغدا و شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە بڵاو بوونەتەوە، کە بە ئارەزووی خۆیان و بەپێی بەرژەوەندیی ئەو لایەنەی کاری بۆ دەکەن، کردەی تاوانکاری و تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.

 

Back to top button