وەزیری دارایی عێراق: نزمبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت كاریگه‌ری له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دروست ناكات

 

وەزیری دارایی و ئابووری عێراق رایگەیاند، “دابەزینی نرخی نەوت هیچ کاریگەرییەکی لەسەر دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران نابێت”.

فوئاد حسێن وەزیری دارایی و ئابووری عێراق لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی “الشرقییە”ی عێراقی رایگەیاندووە، “دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا هیچ کاریگەرییەک لەسەر دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دروست ناکات و لە دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “عێراق لە بودجەی ساڵانەدا پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت بەڕێژەی ٪٩٠، هەروەها دابەزینی نرخی نەوت لە ئێستادا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوەیە کاریگەری لەسەر ئابووری عێراق دروست دەکات”.

لە کۆتاییدا جەختیکردەوە، “بەهیچ جۆرێک دابەشکردنی مووچە ناوەستێت و بەردەوام دەبن لە دابەشکردنی مووچە فەرمانبەران”.

 

Back to top button