داعش هێڕشی كرده سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌شدی كوژرا
دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ داعش له نزیك خانه‌قین هێڕشی كرده سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی به‌هۆی هێرشه‌كه ئه‌فسه‌رێكی حه‌شدی شه‌عبی كوژراو چوار كه‌سیش بریندار بوون.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك هێڕشه‌كه لە گوندی عەلی سەعدون کە دەکەوێتە نێوان جەلەولا و قەزای خانەقین، روویداوه‌و داعش هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی هاوبەشی هێزە عیراقییەکان و حەشدی شەعبی. بەهۆیەوە بەرپرسی سریەی فەوجێکی سوپای عیراق کوژاروە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
لەسەرەتای ئەمساڵەوە جموجوڵەکانی چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی خانەقین و جەلەولا دەستیپێکردووە، چەندین جار هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و حەشدی شەعبی و بەهۆیانەوە دەیان کوژرا و برینداری لێکەوتووەتەوە.