گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ره‌تی ده‌كاته‌وه هیچ حاله‌تێكی تووش بوو به كۆرۆنا له كۆیه تۆماركرابێت
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند په‌یجێكی سۆشیال‌میدیا وا بڵاو كرایه‌وه كه حاله‌تێكی نوێی كۆرۆنا له كۆیه تۆماركرا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه‌و رەتیدەكاتەوە ھیچ حاڵەتێكی تووشبوو بە كۆرۆنا لە كۆیە تۆمار كرابێت، بەڵكو ھەر ئەو كەسەیە كە دوێنێ لە ھەولێر تۆمار كراوە و وەزارەتی تەندروستی بە فەرمی بڵاویكردووەتەوە.
د. محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی له باره‌ی تووش بوونی نوێ به كۆرۆنا له قه‌زای كۆیه رایگه‌یاندووه، ھیچ حاڵەتێكی كۆرۆنا لە كۆیە تۆمار نەكراوە، ئەو حاڵەتە ھەمان ئەو كەسەیە رۆژی دووشەممە لە ھەولێر تۆمار كراوە.
گوتیشی: “ئەو كەسە كاتێك لە ئێران گەڕاوەتەوە رۆژێك لە كۆیە ماوەتەوە و دواتر ھاتووەتەوە ھەولێر”.