ئامر لیوایه‌كی یه‌كێتی:له رانیه سێ كه‌سی له نێو قەفەسی ئۆتۆمبێلی پۆلیس گوللە بارن كرد
دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو سی كه‌س له به‌رده‌م دادگای به‌رای حاجیاوه گولـله بارانكران، كه تۆمه‌تبار بوون به كوشتنی كوڕی ئامر لیوایه‌كی یه‌كێتی، ئه‌و ئامرلیوایه تا ئێستا خۆی راده‌ستی یاسا نه‌كردووه‌و راگه‌یاندن و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌لی مه‌ده‌نیش بێده‌نگیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و رووداوه هه‌لبژاردووه.
به پێێ زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك ئه‌و سێ كه‌سه‌ی كوژران له لایه‌ن سەمەد بێتواتەیی کەئامر لیوای یەکێتی یە درانە بەرگوللە و کوژران ، دواتر ئه‌و ئامر لیوایه‌یی یه‌كێتی خۆی و سی کەسی چووە شاخی ماکۆک و یاخی بوونی خۆی ڕاگەیاند و ئێستاش هەر بەشاخەوەیە .
له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ش عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسی لقی 10 ده‌نووسێت، به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه ئامادە بوون بەکار بھێنرێن بۆ دوژمنداری و کوشتنی خەڵک له ژێر فه‌رمانی ئامر لیوایه‌ك، هه‌روه‌ها ده‌شنوسێـت به‌داخه‌وه راگەیاندن و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی ھیچ ھەڵوێستێکیان نەبوو. خۆ ئەگەر ئەم رووداوە ناخ ھەژێنەرە لە ھەولێر و بادینان روی دابا، پسپۆڕانی بواری مانگرتن و حیزبە سەربەخۆیەکانی سلێمانی !سەدان کەمپێنیان بۆ دەکرد و بە خاوی و کوڵاوی و برژاوی پێشانیان دەدا.من نازانم ئایا ئەم کارەساتە گەورەیە ئەوەندەی نەدەھێنا گوشارێک دروست بکەن ھەر نەبێت بۆ ئەوەی جارێکی دیکە دووبارە نەبێتەوە.