پارتی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا حاڵەتی لەناكاوی راگەیاند
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیایی خواكوڕك كەوتووە پارتی دیموكراتی كوردستان بریاری دا بە راگرتنی سەرجەم گۆڤار و رۆژنامەكانی تا 26ی 3ی بەهۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا”.
پابەند بە رێنمایەكانی وەزارەتی تەندروستی و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا كە هەرشتێك ببێتە هۆكاری گواستنەوەی ئەو ڤایرۆسە بۆتە ئەركێكی ئەخڵاقی لەسەر سەرجەم لایانەكان پارتیش لەژێر رۆشنایی ئەو رێنمایانەی سەرجەم رۆژنامەن و گۆڤارەكانی راگرت”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیایی خواكوڕك كەوتووە جگە لە چەند كەناڵێكی میدیایی كە ئەویش خراوەتە ژێر خزمەتی بڵاوكردنەوەی زانیاریەكان و رێنمایەكانی وەزارەتی تەندروستی، پارتی تەواوی رۆژنامە و گۆڤارەكانی راگرت”.