عێراق مەترسیدار ترین وڵاتە بۆ رۆژنامەنووسان
خواكوڕك
سەندیكای رۆژنامەنووسانی عێراق رایدەگەێنێت، هێشتا عێراق وڵاتێكی مەترسیدارە بۆ رۆژنامەنووسان و دەلێت لەدوای پرۆسەی ئازادی عیراقەوە تائێستا، زیاتر لە 400 رۆژنامەنوس لەعیراقدا كوژراون.
سەندیكای رۆژنامەنووسانی عێراق رایدەگەێنێت، عێراق مەترسیدار ترین ولاتە بۆ رۆژنامەنووسان و قەبرستانێكی گەورەیە بۆ رۆژنامەنووسان.
شوان داودی ئەندامی لیژنەی راگەیاندن و رۆشنبیری لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە رادیۆی نەوای راگەیاند: لەدوای پرۆسەی ئازادی عیراقەوە لەساڵی 2003 تا ئێستا بەپێی داتاكانی سەندیكای رۆژنامەنوسانی عیراق 438 رۆژنامەنوس كوژراون بەهۆكاری جۆراوجۆر چ سیاسی بێت یاخود تیرۆر یان كوشتن بێت،