هاواری خەڵك لە ئێران حاڵەتی ڤایرۆسی كۆڕۆنا گەیشتە هەشت هەزار كەس
بەگوێرەی زانیاریەكانی ئاژانسە جیهانیەكان ژمارەی تووشبووانی كە بەشێوەیەكی فەرمی راگەیاندراوە گەیشتۆتە سەرووی 8 هەزار كەس بەڵام ئەو رێژەیە جێگای گومانە، خەڵك گومانی لە رێژەكە هەیە”.
هەر لەو بارەیەوە ئەمرۆ سێ شەممە د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌وه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 54 كه‌سى دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆرناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، 291 كه‌سه.
هەروەها گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ، 881 كه‌سى دیكه تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى ڤایرۆسه‌كه له ئێران هه‌شت هه‌زار و 42 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا دوو هه‌زار و 731 کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.