داوا لە كۆرەك تیلیكۆم و ئاسیاسێل دەكرێت لەو هەڵمەتە ئینسانی و نیشتمانیە بەشداری بكەن
دوای بەدوای بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لەجیهان و هەرێمی كوردستان لە ئێستادا داوا لە كۆرەك تیلیكۆم و ئاسیاسێل دەكرێت بەخۆرای هاوكاری وەزارەتی تەندروستی بكەن بە گەیاندنی رێنمایەكانی وەزارەتەكە بە هاوبەشەكانیان”.
لەچوارچێوەی هەڵمەتی بەرەنگار بوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا داوا لە كۆرەك تیلیكۆم و ئاسیاسێل دەكرێت بەخۆرای رێنمایەكانی وەزارەتی تەندروستی بەسەر هاوبەشەكانیان بڵاو بكەنەوە و بەشدار بن لەو هەڵمەتە نیشتمانی و ئینسانیە”.
حكومەتی هەرێمی كوردستان لێژنەی رووبەروو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای راگەیاندووە، وەزارەتی تەندروستیش بەردەوام داوا لە هاوڵاتیان دەكات پابەندی رێنمایە تەندروستیەكان بن”.