وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق: چاكبوونه‌وه‌ی 15 تووش بووی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یاند

دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك هاوولاتی عێراقی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، ئه‌مڕۆ تاقیگه‌كانی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی گشتی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق چاكبوونه‌وه‌ی 15 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌یف به‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاشكرایكرد، تا ئێستا 15 كه‌سی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵات چاك بوونه‌ته‌وه، به‌م شێوه‌یه:
11 حاڵه‌ت له پارێزگای به‌غدا، كه 7 حاڵه‌ت له ناوچه‌ی كه‌رخ و 4 حاڵه‌تیش له به‌ری روسافه‌ی ئه‌و شاره بوون.
4 حاڵه‌ت له پارێزگای كه‌ركووك.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌شدا هاتووه، “وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی خۆی به رێنماییه ته‌ندروستییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كاته‌وه، له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته پشتڕاستكراوه‌كان و گومانلێكراوانی تووشبوون به‌و ڤایرۆسه”.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، “ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌ره‌نتینه كراون، له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت هه‌موو پێداویستییه پزیشكییه‌كانیان بۆ دابین كراوه و تا ئێستا له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان”.