مەرجەكانی روسیا و سوریا بۆ پەكەكە چیە

خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی كەناڵی رووداو كەوتووە رووسیا مەرجی هەیە بۆ پەیەدە و تەڤدەم لەبارەی دانووستاندنی لەگەڵ رژێمی بەشار ئەسەد سەبارەی بە رۆژئاوای كوردستان و دەلێت هەر شاندێك بێت بۆ دانووستاندن دەبێت رەزامەندی بارزانی لەسەر بێت.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی ئەو كەناڵە، حكومەتی سووریا لەو كۆبوونەوانەدا داوایانكردووە كە دەبێ لایەنی كوردی ئەو چوار مەرج و داواكاریەی ئەوان جێبەجێبكات :

1-بەرزكردنەوەی ئاڵای فەرمیی ئێستای سووریا لەهەموو ناوچەكان و سەر هەموو دەزگاكان .

2-پشتیوانیكردن لە بەشار ئەسەد لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا .

3-هەموو لایەنە كوردییەكان لە سووریا بەشداربن لە دانوستاندنەكاندا .

4-داوای فیدرالی نەكەن .
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان ، بەرپرسانی رووسی بە TEVDEMیان راگەیاندووە، كە ئەوان دەیانەوێ دانوستاندن لەگەڵ TEVDEM و ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا ENKS پێكەوە بكەن و، مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رازیبێت لە پێكهاتەی ئەو شاندەی بەناوی كوردی رۆژئاوای كوردستانەوە دانوستاندن لەگەڵ حكومەتی سووریا دەكات .

هەروەها بەپێی زانیارییەكان ، لایەنی رووسی بە شاندی TEVDEMی گوتووە كە ئەوان دەبێ لە داوای فیدرالی بێنەخوارەوە بۆ جۆرێك لە بەڕێوەبەری ئۆتۆنۆم لەنێو شار و ناوچە كوردنشینەكاندا بەبێ ئەوەی هیچ ناوێكی دیكەی هەبێت جگە لەناوی سووریا ، هەروەك حكومەتی سووریا داوایكردووە .

دوای كۆبوونەوەی شاندی هەرسێ لایەن لە بنكەی سەربازیی رووسی حومەیم لە سووریا ، ئیبراهم برۆ سەرۆكی ENKS لەگەڵ كونسوڵخانەی رووسیا كۆبووەوەو پێیڕاگەیاندبوون كە ئەوان ئامادەنین شانبەشان لەگەڵ TEVDEM دا بكەونە دانوستاندن لەگەڵ حكومەتی سووریا ، لەكاتێكدا TEVDEM بەهەموو شێوەیەك رێگری لە كاری ئەوان دەكات لە رۆژئاوای كوردستان و بە دەیان سەركردە و ئەندامانی ئەوان چەندین مانگە لە زیندانەكانی TEVDEMدان ، لەكاتێكدا تاوانی هەندێكیان تەنیا ئەوەیە كە چوونەتە پێشوازی ئەو پێشمەرگانەی رۆژئاوای كوردستان كە لە شەڕی داعشدا لە باشووری كوردستان شەهیدكرابوون.

Back to top button