ئیمارات چاكبوونه‌وه‌ی پێنج تووش بووی كۆرۆنای راگه‌یاند

ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئیمارات ڕایگه‌یاند كه‌ پێنج كه‌سی دیكه‌ی تووشبوو به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بوونه‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پزیشكیان پێویستیان وه‌رگرت.

له‌و ڕووه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیمارات له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕوونی كرده‌وه‌ كه‌ تا ئێسته‌ حه‌ڤده‌ كه‌سی تووشبوو به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ چاك بوونه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه‌ ئه‌و پێنج كه‌سه‌ی چاك بوونه‌ته‌وه‌ سه‌ر به‌ چه‌ند وڵاتێكی بیانین له‌وانه‌ سێیان خه‌ڵكی ئیمارات و یه‌كێك میسر و یه‌كێك مه‌غریب. هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه‌ كه‌ چاكبوونه‌وه‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ به‌هێزی و توانای سیستمی ته‌ندروستی له‌ ئیمارات ده‌گه‌یه‌نیت.

Back to top button