یه‌كێتی ئەندامانی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبەكانی هه‌ڵبژارد
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان كۆبووه‌وه له كۆبوونه‌وه كه تایبه‌ت بوو به هه‌ڵبژاردنی دەستەی نوێی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبەکانی هەڵبژارد، به پێی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاوی كردۆته‌وه ئەندامانی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی هەڵبژاردن کە پێکهاتوون لە:
یەکەم: رەفعەت عەبدوڵا
دووەم: قادر عەزیز
سێیەم: رزگار عەلی
چوارەم: شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
پێنجەم: دەرباز كۆسرەت رەسوول
هەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا لێپرسراوی مەكتەبەكانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژێردران لە پێکهاتوون لە:
سەعدی ئەحمەد پیرە – لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه
سۆران جەمال تاهیر – لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان
شاڵاو عەلی عەسكەری – لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن
بورهان سەعید سۆفی – لێپرسراوی مەكتەبی شەهیدان
ئاسۆ مامەند – لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردن
حامید حاجی غالی – لێپرسراوی مەكتەبی كۆمەڵایەتی
لەتیف شێخ عومەر – لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن
ئەمین بابەشێخ – وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان