تەندروستی سلێمانی : ماوەی کەرەنتینە کردن درێژ دەکرێتەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا روونی دەکاتەوە بە پێی ئەزموونە جیهانییەکان سەبارەت بە دیاردەی ڤایرۆسی کۆرۆنا 14 رۆژ بۆ کەرەنتینە کردن کەمەو پێویستە ماوەکە درێژ بکرێتەوە .

 

بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لەو ڕاگەیەندراوەدا ڕاستەوخۆ ئاماژە بەوەدەکات ماوەی کەرەنتینە لە جیهاندا زیادی کردووە ، بۆیەش درێژ کردنەوەی کەرەنتیەنە لە 14 رۆژەوە بۆ 28 رۆژ زیاد دەکرێت ، دواتریش پێویست بکات بانگ دەکرێنەوە بۆ پشکنینی نوێ .

Back to top button