رۆیتەرز: یەک لە سەر چواری  سەکۆ نەوتییەکانی ئێران لە کار کەوتوون .

 

ئاژانسی رۆیتەرز دەنووسێت یەک لە سەر چواری سەکۆنەوتییەکانی ئێران بە هۆی گەمارۆکانەوە لە کار کەوتوون ، ڤایرۆسی کۆرۆنا ، دابەزینی کرینی نەوت ، دابەزینی نرخی نەوت و گران بوونی پارچە یەدەکەکان ، ئابووری نەوتی ئێرانی بەجارێک داڕماندووە .

 

ئەو دیاردەیە هاوکات بۆ تاران و وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک دیاردەیەکی گرچووبڕی ئابوورییە ، چوونکە بە هەموو  دارێژەی ساڵانەی ئۆپێک بۆ بەرهەم هێنانی نەوت تێک دەچێت .

 

ئاژانسی رۆیتەرز رۆژی سێشەممە بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک بە پێی داتاکان و وتەی کارناسانی ئابووری لە پیشەی نەوتدا ، ئەگەر ئێران و ئەمریکاش بگەنە ڕێکەوتن ، ناکرێت ڕێژەی هەڵێنجانی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهانی دابین بکرێت

Back to top button