25 تووشبووی کۆرۆنا لە میسر چاک بوونەتەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا ، وەزارەتی تەندروستی میسر ئاشکرای دەکات لە کۆی ئەو 59 کەسەی بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە نەخۆشخانە چارەسەریان بۆ دەکرا ، 25 کەسیان چاک بوونەتەوە .

 

هاوکات ڕایدەگەیەنێت هەر ئەمڕۆ پشکنین بۆ 5 کەسی تر کراوە و وڵامی پشکنینەکان نەگەتیڤ بووە .

 

لە کۆتاییشدا ئاماژە بەرەوشی تەندروستی تووشبووەکانی تر دەکات و دەنووسێت بە گشتی هەموو ئەوانەی لە نەخۆشخانەن ڕەوشی تەندروستیان روو لە جێگیر بوونە

 

Back to top button