توریستەکان دەبێت لە ماوەی چەند رۆژدا ئیسرائیل بە جێ بێڵن

وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل ڕایگەیاند بەهۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، توریستە بیانیەکان دەبێت لە چەند رۆژی داهاتوودا ئیسرائیل بە جێ بێڵن .

 

هاوکات باس لەوە کراوە دەبێت توریستەکان بە شێوەی فەرمی زانیاری بدەن لەوەی دەچنە کام وڵاتی تر چونکە گەرانەوە تا کاتێکی نادیار ڕادەگیرێت .

 

وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل ڕێکاری یاسایی  گرتۆتەبەر و رێگری لە هەموو کۆبوونەوە ڤەماوەریەکان کردووە ، 64 توریستیشی لە هۆتێلی ( بەیت لەحم ) کەڕەنتینە کردووە .

 

تا ئێستا لە هەموو ئیسرائیلدا 58 کەس و لە فەلەستینیش 25 تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

Back to top button