تائێستا لە فەڕەنسا 30 کەس بوونەتە قوربانی ڤایرۆسی کۆرۆنا

تا دوانیوەڕۆی ئەمرۆ سێشەممە 30 کەس لە فەڕەنسا بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە .
وەزارەتی تەندروستی فەڕەنسا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو ئامارە ئاشکراشی دەکات تا ئێستا بە گشتی 1412 کەس لە فەڕەنسا تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون .
هاوکات لە ئاڵمانیاش تائێستا 2 کەس بەو هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە و 1224 کەسیش تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنان