ئاماری نوێی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم ڕاگەیاندرا .

تووشبوان تا ئێستا 15 کەسن و مردنێکی تریش بە هۆی کۆرۆناوە پشڕاست کرایەوە .

 

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ راگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات لە گەرێمی کوردستان 3064 هاووڵاتی لە 29 شوێنی تایبەت کەرەنتینە کرابوون ، زۆرێک لە کەرەنتینەکراوەکان بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان .

 

هاوکات ئاشکرای دەکات 154 پشکنینی نوێ کراوە لە ماوەی دوو هەفتەدا کە لە کەرەنتینە ڕاگیرابوون ، بە خۆشحاڵیەوە 2 کەس حاڵەتی پۆزەتیڤیان بۆ تۆمار کراوە ، کەسێکیان قوتابیەکی 19 ساڵەو ئەویتریش پێاوێکی بە تەمەنی 64 ساڵ بووە لە قەزای کۆیە لاوێکی تەمەن 25 ساڵەس کە یەندامی هەمان بنەماڵەیە تووشبووی ڤایرۆسەکەیە .

 

لە کۆتاییدا باس لە کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات لە هەرێم دەڵێت 16 حاڵەتی تووشبوون تۆمار کراوە کە بە داخەوە یەکیان کۆچی دوایی کردووە ، 15 کەس لە ئێستادا لە نەخۆشخانەکانن کە یەکیان روو لە چاکبوونەوەیە و زۆریش لە وانی تر رەوشی تەندروستیان بەرەو باشییە .

Back to top button