تەندروستی سلێمانی داواکاریەکی بە پەلە ئاراستەی هاووڵاتیان دەکات
بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی داوا دەکات پابەندی ڕێنماییەکان بن .
بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان و دەڵێت ، ئەگەر بێت و پابەندی ڕێنماییەکان نەبن کۆنتڕۆڵی دۆخەکە لە دەستمان دەردەچێت و ڤایرۆسی کۆرۆنا هەموو شەقام و قوژبنێک دەگرێتەوە .
ئەو داواکارییە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە ، دانیشتوانی سلێمانی و دەورووبەری پابەندی رێنماییەکان نین و هاوکاری گشتگیر نین بۆ بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا.
لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە کراوە بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان ، ئەگەر بە پێویستی بزانین هەموو کۆبوونەوەکان بە هێزی ئەمنی بڵاوە پێدەکەیین .