وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوی ژمارە ( 13 ) ی خۆی بڵاو دەکاتەوە
لەو ڕاگەیاندراوەدا ، باس لە وردەکاری هەواڵەکانی تایبەت بە کۆرنا دەکات لە لایەن وەزارەتەوە و داواش لە هاووڵاتیان کراوە پابەندی ڕێنمەییەکانی وەزارەتی تەندروستی بن .
دەقی ڕاگەیاندراوی ژمارە (١٣)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ گەڕان و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش :
- ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەرەنتینەکان بوون (٣٠٦٤) هاوڵاتین لە (٢٩) شوێنی جیاواز کە لە ئێستادا تەنها (٩٥٣) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (٢١١١) هاوڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە.
- لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو پشکنین بۆ (١٥٤) گۆمانلێکراو ئەنجامدرا لە نێویاندا (٢) نەخۆش دەرەنجامی پشکنینی تاقیگەیی پۆزەتیڤ دەرچوو و هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 یە، کە یەکێکیان ئافرەتێکی تەمەن (١٩) ساڵە قوتابی زانکۆیە دانشتووی شاری سلێمانیە و کچی یەكێك لە نەخۆشەکانی پێشووە ئەوەی تریان پیاوە پیاوکی تەمەن (٦٤) ساڵە و دانشتووی ناحیەی ئاشتی یە سەر بە قەزای کۆیە کە بەرکەوتووی نەخۆشەکەی دوێنێ یە.
- کۆی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان تەنها (١٦) حالەتە، لەنێویاندا (١) مردن هەیە و (١) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە وە هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان و باری تەندروستیان جێگیرە.
جەخت دەکەینەوە کە هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن بەتایبەتی نەڕۆیشتن بۆ شوێنی قەلەبالغ و بەرنەکەوتن لەگەڵ کەسانی دیکەو بەردەوام دەست شوشتنی تەندروست هەروەها پەیوەندیکردن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) لەکاتی پێویستدا.
وەزارەتی تەندروستی .
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٠ ١٠ی ئازاری