لە سەر فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای هەرزان کردن و خێراتر کردنی  ئەنتەرنێت دەکرێت

 

ئانۆ جەوهەر عەبدۆکا وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بە پێی بەڵگەی بڵاو کراوە ، لە سەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، داوا دەکات کۆمپانیاکانی ئەنتەرنێتی هەرێمی کوردستان ڕەچاوی هەرزانی و خێرایی هێلەکانیان بکەن .

دەقی بڕیارەکە

بەرەو ئەنتەرنێتێکی هەرزانتر و خێراتر

لە سەر رۆشنایی بەرنامەی کاری کابینەیی ٩یەم و راسپاردەکانی رێزدار جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاک مەسرور بارزانی و دوای تێپەربوونی ٦ مانگ لە سەر راگەیاندنی هۆت لاین Hotline لە لایەن وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کە تایبەت بوو بە وەرگرتنی تێبینی هاولاتیانی بەرێز دەربارەی بارودۆخی انترنت و لە دوای دیراسەت کردنێکی وورد، وەزارەتمان هەستا بە ئاراستە کردنی نوسراوێک بۆ گشت کۆمپانیاکانی دابینکردن و دابەش کردنی خزمەتگوزاری انترنت لە سەرتاسەری کوردستان تاکو بە زوترین کات هەر کۆمپانیایەک لە لای خۆیەوە دەستپێشخەریەک پێشکەش بکات بە وەزارەتمان دەربارەی هەرزان کردنی نرخەکان و خێرا کردنی خزمەتگوزاری انترنت لە پێناو خزمەت کردنی هاولاتیانی سەربەرزی کوردستان.

ئانۆ جەوهەر عەبدۆکا

وەزیری گواستنەوە و گەیاندن

Back to top button