ترێ چارەسەرێکی نەزانراو


هه‌ولێر(PNA)- پسپۆڕانی بواری تەندروستیی لە فەرنسا، دەریانخستووە، تۆی ترێ چارەسەر بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و ھەروەھا قژیش بەھێز دەکات .

کۆمەڵە پزیشکێک لە فەرەنسا، توێژینەوەیەکیان لەسەر تۆی ترێ ئەنجامداوە، بۆیان دەرکەوتووە کە تۆی ترێ وا دەکات خوێن بە ئاسانی بەناو مولولەکانی خوێن ھاتووچۆ بکات و دڵ لە لێدانی خێرا ئارام بکاتەوە .

ئاماژەیان بەوەشداوە، بوونی پۆلی فینۆل لە تۆی ترێدا بەھۆکارێکی سەرەکی دادەنرێت تا رێگری بکات لە نەخۆشی زەھایمەر و بیر چوونەوە و ھەروەھا قژیش بەھێز دەکات .

Back to top button