نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان بەرز بوویەوە

پاش ئەوەی لە رۆژانی پێشوودا نرخی نەوت بۆ خراپترین ئاست دابەزی لە 30 ساڵی رابردوودا و گەیشتە نزیكەی 30 دۆلار، چەند دۆلارێك بەرز بوویەوە.
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 11ی ئازاری 2020، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان بەم جۆرە مامەڵەی پێوەكرا:
نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به‌ 34 دۆلار و 81 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی برێنتیش به‌ 38 دۆلار 18 سه‌نت مامەڵەی پێوەکرا.
Back to top button