باڵیۆزخانەی روسیا لە دیمەشق موشەكباران دەكرێت
خواكوڕك
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بالیۆزخانەی روسیا لەدیمەشق دوجار بۆردومانكرا وەزارەتی دەرەوەی روسیا لەبەیاننامەیەكدا پشتڕاستی كردەوە كە باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە دیمەشق، دووجار بە موشەك بۆردومانكراوە.
هەروەها لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە موشەكێك لە گۆڕەپانی كۆمەڵگای باڵیۆزخانەكە و موشەكێكی تریش لەنزیك نێردەی دیبلۆماسی كەوتۆتە خوارەوەو تیمەكانی هەڵگرتنەوەی مین سەرقاڵی هەڵگرتنەوەی پاشماوەی موشەكەكانن.
لە كۆتایشدا بەیاننامەكەشدا دەڵێت:” بۆردومانەكانی هەوڵێكە بۆ شكستپێهێنانی چارەسەری ئاشتیانە لە سوریا .