وتەبێژی حکومەت: هاوڵاتیان دڵنیادهكاتهوه پاشەکەوت لە سیاسەتی حکومەتەدا نییە

د. جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە میانی بەشداریکردنی بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی رووداو دا ئاماژەی بەوەکرد،حکومەت رێوشوێنی تایبەت و پلانی خۆی هەیە بۆ قەیرانی دارایی و دابەزینی نرخی نەوت و کاریگەرییەکانی لەسەر دارایی هەرێمی کوردستان و دەشڵێت، مەسەلەی پاشەکەوت لە سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا نییە و مانگانەش مووچە دابەشدەکرێت.
لەبارەی بارودۆخی دارایی و پرسی دابەزینی نرخی نەوت و چۆنییەتی مامەڵەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەو دۆخە و رێکخستنەوەی داهات و خەرجییەکان، وتهبێژى حكومهتى ههرێمی كوردستان رایگهیاند ، ئەو پرسە گفتوگۆکراوە، کۆمەڵێک رێکار دانراوە، لەوانە پرسی چاکسازی لە هەرێمی کوردستان، کە لەیاسای چاکسازیدا هاتووە بۆ دووبارە رێکخستنەوەی داهات و خەرجی، هاوکات پێکهێنانی شاندێک بۆ گفتگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق لەبارەی یەدەگی نەختینە لە بانکی ناوەندی عێراق و گفتوگۆکردن لەگەڵ وڵاتانی کۆمەکبەخش ئەوانەی هاوکاردەبن لە قەرەبووکردنەوەی ئەو دابەزینەی نرخی نەوت، ئێمە لەسەر ئەو سێ ئاستە کاردەکەین.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژه بهوهش دهكات كهمەسەلەی پاشەکەوت لە سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا نییە و لە دەسەڵاتی ئێمەشدا نییە مووچە پاشەکەوت بکەین، مانگانەش مووچە دابەشدەکرێت، بەڵام لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازی بەردەوام دەبین لە پێداچوونەوە بە داهات و خەرجییەکان، بۆ ئەوەی بتوانین جۆرێک لە هاوسەنگی و دادپەروەری دروست بکەین.