وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق: دوو دەرمان بۆ چارەسەری کۆرۆنا بەکاردەهێندرێت
وەزیری تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ تووشبوانی کۆرۆنا ئەو چارەسەرانە بەکاردەهێنن کە بۆ تووشبوانی نەخۆشی ئایدز و مه‌لاریا به‌كارده‌هێنرێن، بەڵام بەردەوام لە هەوڵدان کە ڤاکسێنیک بۆ چارەسەرکردنی تووشبوانی کۆرۆنا بدۆزنەوە.
جه‌عفه‌ر عه‌لاویی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حکومەتی عێراق، رایدەگەیەنێت، به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ره‌كانی ئایدز و مه‌لاریا بۆ چارەسەرکردنی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و په‌نابردنیش بۆ ئه‌و چاره‌سه‌ره له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانییه‌وه رێگه پێدراوە.
وەزیری تەندروستیی عێراق، جەختیشکردەوە: شه‌و و رۆژ كار ده‌كه‌ن هەتا بۆئەوەی ڤاكسینێك بۆ توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بدۆزنەوە، هەر بۆیە ده‌ست به‌كاركردن كراوه و ڤاكسینه‌كه‌یش بۆ ئاژه‌ڵ تاقی ده‌كرێته‌وه.