حكومەتی هەرێم: داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەكات هاوكاربن و زانیاری نا دروست بڵاو نەكەنەوە
ئەمڕۆ وەزارەتی رۆشنبیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی نێوان دەزگاکانی راگەیاندن و لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رێكخرا و دواتر كۆنگرەیەكی رۆژنانەوانی بەڕێوە چوو.
كۆبوونه‌وه‌كه به ئاماده‌بوونی وته‌بێژی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جوتیار عادل و وه‌زیری رۆشنبیری هه‌رێم، محەمەد سەعید عه‌لی بەڕێوە چوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌رانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بوون و قسه له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بكرێت له‌سه‌ر هۆشیاری بۆ خۆپاراستن له تووشبوون بە جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19).كرا.
جوتیار عادل رایگەیاند كە “داوا لە کەناڵەکان دەکەین پابەند بن و خەڵک بۆ خۆپارێزیی هانبدەن و خەڵک نەترسێنن بە داتا و زانیاری نادروست”.
لای خۆشیەوە حەمەی حەمە سەعید، وەزیری رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەبێت هەموو پێکەوە بەرەنگاری ئەو ڤایرۆسە ببینەوە، داواشمان لێ‌كردن پابەند بن بەو رێنمایی و زانیاریانەی حكومەت پێیان دەدات.