پارێزگاری هه‌ولێر: پێش نەورۆز تونێلی پیرمام بەرووی هاوڵاتیان دەکرێتەوە

دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ چوار چێوه‌ی پڕۆژه‌ی خزمه‌ت گوزاری ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی رێگا و بانی خسته‌ واری جێبه‌جێكردن، ئه‌گه‌رچی له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو به‌ هۆی قه‌یرانی دارایی هه‌رێم نه‌توانرا پڕۆژه‌كان كۆتاییان پێبهێندرێت، پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت كه تونێلی پیرمام به‌ رووی هاووڵاتیان ده‌كرێـته‌وه‌.

د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند : پێش نەورۆز تونێلی پیرمام بەرووی هاوڵاتیان دەکرێتەوە

لە دوای پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا رێگا و بانەکانی هەرێمی کوردستان نۆژەنبکرێنەوە و لەو چوارچێوەیە، تەواوکردنی تونێلی پیرمام بڕیاری لەسەردرا.

Back to top button